ئابووری

نەوزاد شێخ کامیل: تائێستا 391 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوزاد شێخ کامیل: تائێستا 391 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد لە رۆژی 6/10وە دەستیان بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کردووە لە سلێمانی و تائێستا 7/10 بەردەوام بووە بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی تەواوی گەنم داوایان کردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە و تاوەکو 7/13 گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی وەگیراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "پشکی سلێمانی 159 هەزار تەن بووە لە ماوەی وەرگرتنی گەنم تائێستا زیاتر لە 157 هەزار و 671 تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوەو نزیکەی 100 هەزار و 800 تەنێک گەنم وەرنەگیراوەو رەتکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی خاوێن نەبووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەرگتنی گەنم لە پارێزگای هەولێر لە 6/12وە دەستیپێکردووەو تائێستا 125 هەزار تەن گەنمیان وەرگرتووە بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عیراق لە 6/20، گەنمی (گوێر و دیبەگە) کە زیاتر 20 هەزار تەن بووە لە سایلۆی هەولێر وەرگیراوەو بەوهۆیەوە وادەی وەرگرتنی گەنم درێژدەکرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسنووری پارێزگای  دهۆک تائێستا 108 هەزار تەن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە، بەڵام هاوشێوەی هەولێر وەزارەتی بازرگانی عیراق گەنمی چەند ناوچەیەکی ماددەی 140ی بۆ سایلۆی دهۆک گواستووەتەوە، رەنگە وادەی وەرگرتنی گەنم پێویست بە درێژکردنەوە بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan