ئابووری
خانه‌نشینان پێنج مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج، ژماره‌یه‌كى زۆر له خانه‌نشینان پێنج مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشنین بوون، به‌شێكى زۆریان ئه‌مساڵ مووچەیان وەرنەگرتووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌شێك زۆر له‌و خانه‌نشینانه مووچه‌یان بۆ به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج، ئه‌وانیش پێنج مووچه وه‌رده‌گرن كه هى مانگى یه‌ك تا مانگى پێنجه".
وتیشى "زۆرینەی خانەنشینان کە زیاتر لە 20 هەزار کەسن بەهۆی دواکەوتنی مووچە و مامەڵەکانیان و لە مانگی 11ـی پارەوە مووچەیان وەرنەگرتووە".
ع
بیروڕا



