ئابووری
زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە2025/7/17، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئاشکرایکرد یەکەکانی نیشتەجێبوون كە لەلایەن حكومەتەوە دروست كراون، بەسەر کرێنشین و کەمدەرامەتان دابەش دەکرێن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، لە ڕێوڕەسمێکدا ناوی سوودمەندبووان رادەگەیەنرێت و بە فەرمی بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی دروست کراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی یەکەکان زیاتر لە 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە و سەرجەمیان دابەش دەکرێن".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردەوەو دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەپێی خاڵبەندی ناوەکان جیاکرانەوە.
ب ح

بیروڕا