ئابووری
ئەپیكور ئامادەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە حكومەتەكانی عیراق و هەرێم رێكەوتوون لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و تائێستاش نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەپیكور ئامادەیی خۆی بۆ ئەو كارە راگەیاند.
مایڵز كاگینز، وتەبێژی كۆمپانیاكانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند"ئەوان ئامادەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و تەنها چاوەڕوانی نووسراوی رەسمی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدان كە بەدەستیان بگات". .
وتیشی"هەر كات نووسراو یان فەرمانەكەیان بەدەست بگات، ئەوكات راستەوخۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە".
ئەپیكور لە هەشت كۆمپانیای بیانی بواری نەوت پێكهاتووە و 60%ی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن، پاش راگرتنی هەناردەش ئێستا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.
ئ پ
بیروڕا


