ئابووری
نرخی زێڕ جارێكیتر بەرزبوونەوەی تۆمار كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژێك پێش داخستنی بازاڕەكان بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,350 دۆلار.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"بەپێی كاتی هەفتانە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە بەپێی كاتی رۆژانە نرخەكەی بەرزبووەتەوە".
وتیشی، هەفتەی رابردوو لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە زیاتر لە 3,370 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام لە كۆتایی هەفتەدا دابەزیوە بۆ 3،350 دۆلار، بەڵام بە پێی كاتی رۆژانە، رۆژی هەینی بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە بەرزبووەتەوە، چونكە نرخی ئۆنسەیەك لە 3,310 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 3,350 دۆلار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هۆكاری ئەو بەرزونزمییەی نرخی زێڕ بۆ نادڵنییایی بازرگانان و ناجێگیری دۆخی سیاسی و ئابووری وڵاتان دەگەڕێتەوە و زۆرجاریش گۆڕانكارییەكان ئەوەندە خێرا روودەدەن كە هیچ كەس ناتوانێت پێشبینی بۆ بكات".
ئ پ
بیروڕا


