ئابووری

هەرێم كەمال ئاغا: هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم كەمال ئاغا: هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لە ئەنجامی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوەو بەغداش مووچە دەنێرێت.

هەرێم كەمال ئاغا ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رێككەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئەنجامی گفتوگۆ و دانووستانەکانی وەفدی هاوبەش بووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 16 ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەشنووسی نێوان هەرێم و بەغدای  تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكان پەسەند کرد، کە بەپێی رەشنووسەکە، حکومەتی هەرێم مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەسلیمی بەغدا دەكرێت، لە بەرانبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەران خەرجدەكات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan