ئابووری
دابەشکردنی خۆراک دەستیپێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاشکرایکرد دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەپێی سیستمی کۆبوونی کۆنی خۆراک بەردەوامە و پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە داتای مانگی شەش دەستیان بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی چوار کردووە و ماددەکانی خۆراک بە سەرجەم بریکارەکان دراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشەخۆراکی ئەم مانگە پێکهاتووە لە (برنج، شەكر، دۆشاو و پاقلەمەنییەكان) جگە لەوەش شەكر بەشی دوو مانگ لەبەردەستدایە".
ب ح

بیروڕا