ئابووری
خانەنشینان پێنج مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو فەرمانبەرانەی لەم لەمساڵدا خانەنشین بوون لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن بەغداوە مووچەی پێنج مانگیان پێدەدرێت.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ مانگی پێنج نزیکەی هەزار و 150 خانەنشینی نوێ لەسنووری پارێزگای سلێمانی مووچەی پێنج مانگیان بۆ بەستراوەو پێکەوە وەریدەگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ مانگی شەش کە نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین بوون مامەڵەکانیان تەواوبووە و لەگەڵ مووچەی مانگی شەش مووچەی پێنج مانگیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا نزیكەی (15 بۆ 20) هەزار حانەنشین مووچەكانیان بۆ بەستراوە و هەرمانگە و ژمارەیەك لە خانەنشینان مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت".
ب ح

بیروڕا