ئابووری

له‌ عیراق زیاتر لە شەش ملیۆن ته‌ن گەنم کۆگاکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ عیراق زیاتر لە شەش ملیۆن ته‌ن گەنم کۆگاکراوە

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند، بڕی گەنمی کۆگاکراو لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن و دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆی 16 مانگی پێ دابین بکرێت.

حەیدەر نور كەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی گەنم لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند "بڕی گەنمی كۆگاكراو لە وڵاتەکەدا ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 6 ملیۆن و 500 هه‌زار ته‌ن".

وتیشی "بڕی ئەو گەنمەی ئەمساڵ لە جوتیاران وەرگیراوە، گەیشتووەته‌ .5 ملیۆن و 100 هه‌زار ته‌ن و ئەمەش یەدەگێكی ستراتیژیی زۆر باشه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گەنمی كۆگاكراوەی ساڵی رابردوو كە ماوەتەوە نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار ته‌نە".

ع
Qaiwan
Qaiwan