ئابووری
نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا روو لە بەرزبوونەوەیە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش جارێكیتر بەرزبوونەوەیەكی لەناكاوی تۆماركرد.
دوێنێ دووشەممە 21/7/2025 نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكاندا 3,348 دۆلار بوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەمان نرخ بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 3,400 دۆلار، واتا هەر ئۆنسەیەك بە نزیكەیی 60 دۆلار زیادیكردووە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند" ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ و پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتریش بەرزببێتەوە".
وتیشی" هۆكار ئەو بەرزبوونەوەی ئێستا بۆ هەڕەشەكانی ئیسرائیل و لێدوانەكانی شەوی رابردووی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەگەری هێرشكردنەوە سەر ئێران دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە ئەگەر دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیل یان ئەمەریكاوە ئەوا نرخی زێڕ لەم ئاستەی ئێستادا ناوەستێت و زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ئ پ
بیروڕا


