ئابووری
بۆچى نرخى دۆلار دابه‌زی؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ سێ خاڵى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ناویاندا دابینكردنى دۆلار بۆ بازرگانانى ده‌ره‌وه به نرخى فه‌رمى.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكى ناوه‌ندیی عیراق سه‌ركه‌وتووبوو له دابینكردنى دارایی بازرگانیی ده‌ره‌كى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و بازرگانیی گه‌وره بۆ به‌هێزكردنى دۆلار، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى خێرا له بازرگانیدا له‌گه‌ڵ ئیمارات و توركیا و چین".
وتیشى "هۆكارێكى تر هاندانى پاره‌داركردنى بازرگانه بچوكه‌كان به‌بێ نێوه‌ندگیریی تێچوى زۆر، كه نزیكه‌ى %60ى بازرگانیی كه‌رتى تایبه‌ت پێكده‌هێنێت دواى ئه‌وه‌ى زۆرێك له سنورداركردنه‌كانى پێشتر كه سه‌پێندرابوون هه‌ڵگیران".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هۆكارى سه‌ره‌كیش دابینكردنى دۆلار بوو به‌نرخى فه‌رمى بۆ گه‌شتیاران، ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كى بوو له‌وه‌ى نرخى دۆلار دابه‌زین تۆمار بكات".
ع
بیروڕا



