ئابووری

سبه‌ى پاره‌ ده‌گات و دوو سبه‌ى مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى پاره‌ ده‌گات و دوو سبه‌ى مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، به‌غدا نزیكه‌ى یه‌ك تریلیۆن دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات بۆ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌ران.

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ به‌غدا نزیكه‌ى 960 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خاته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".

وتیشى "خشته‌ى مووچه‌ ئاماده‌یه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت".

وتیشى "له‌ ماوه‌ى سێ بۆ چوار رۆژ، مووچه‌ى مانگى پێنج دابه‌شده‌كرێت و دواتریش ئاماده‌كاریی بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan