ئابووری
هۆکاری نەناردنی پارەی مووچە ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری ئابووری باس لە هۆکاری نەناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێ و بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "هیچ کێشەیەک لە سیستمی بانکی وەزارەتی دارایی عیراقدا نییە و رەنگە کێشەی پارە هەبێت، چونکە بەغدا مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکات و ئەگەری هەیە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق کە پەیوەستە بە بانکی مەرکەزییەوە رەسیدیان نەمابێت یان بیانەوێت بۆ ماوەیەک ناردنی مووچە دوابخەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندی هەرێم لە خەرجکردنی مووچە ئاگادارنەکراوەتەوە و ستافی بانکەکە لە دەوام دەمێننەوە، تا مووچە دەنێردرێت".
وتیشی "تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە عیراقن بۆ بابەتی مووچەی مانگی شەش و چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و داهات".
ع
بیروڕا



