ئابووری

تائێستا بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی خەرج نەکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی خەرج نەکردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق هیچ بڕە پارەیەکی گەنمی جووتیارانی کوردستانی نەناردووە و دیاریش نییە ئەو بڕەی دەینێرێت چەندە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "پارێزگاکانی تری عیراق، بە سێ قۆنا‌غ پارەی گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووە و بۆ هەر قۆناغێکیش 500 ملیار دینار بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بڕیارە بەمنزیکانە لە قۆناغی چوارەم پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێ و بەڵێندراوە لەو قۆناغە بەشێکی پارەکە بنێرن، بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی 800 بۆ 850 هەزار دینار دەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan