کوردستانی
ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م كه‌سانه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت ئه‌وانه‌ى هه‌ژمارى من-یان هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هاتووه "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه به هه‌ژمارى من مووچه وه‌رده‌گرن، ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌ى تى ئێمه‌كان بكه‌ن و مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن".
له لایه‌كى تره‌وه، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبووه، له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى پێنج، مووچه‌ى چوار مانگى رابردووى ئه‌مساڵیش وه‌رده‌گرن، واته پێنج مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن.
سبه‌ینێ هه‌ینى، دواى 84 رۆژ، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت.
ع
بیروڕا



