ئابووری

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاره‌با هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاره‌با هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یاند، ساڵى داهاتوو ده‌توانین كاره‌با هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین.

فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم رایگەیاند "مانگی ئادارى 2026، بڕی 200 ملیۆن پێ سێجای دیکە غاز بەرهەمدەهێنرێت، بەوپێیەش بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 500 مێگاوات زیاددەکات کە ئێستا بڕی چوار هەزار و 300 مێگاواتە".

وتیشی "کۆتایی ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی کارەبا لە خواست زیاتر دەبێت و دەتوانین کارەبا هەناردە بکەین".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌رێمى كوردستان له‌ زستان و هاوین رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپى كاره‌با ده‌بێته‌وه‌ و بۆ خوار 10 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا كه‌مده‌بێته‌وه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan