ئابووری
پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەبێت بە پارە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "لەئێستادا پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بە باشی بەڕێوەدەچێت نزیکەی 78% هاوڵاتییان فۆڕمەکەیان پرکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆتا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 8/1، دوای ئەم وادەیە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە دەست پێدەکات، دەبێت بە پارە و بۆ هەر کەسێک نزیکی 10 بۆ 11 هەزار دینار وەردەگیرێت".
ب ح

بیروڕا