ئابووری
چه‌مچه‌ماڵییه‌كان له بێ ئاویدا ده‌خنكێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه چه‌ندین ساڵه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ی هه‌یه و له وه‌رزى هاویندا 10 بۆ 14 رۆژ جارێك ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كرێت و ته‌نها فریاى كڕینى ئاو ده‌كه‌ون.
سه‌لمه زاید، ژنێكى چه‌مچه‌ماڵه‌و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌و وه‌رزى گه‌رماو هاوینه، كه خه‌ڵك رۆژانه پێویستى به ئاوه، لانى كه‌م بۆ فێنككردنه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ له‌وه‌ش مه‌حروم و بێ به‌ش بوون".
وتیشى "چه‌ندان ساڵه نه‌توانراوه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌ربكه‌ن، خه‌ڵكى گه‌ڕه‌ك به شه‌وان پاسه‌وانى ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه‌ى ئاو هه‌ڵده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌م مانگى حه‌وته 10 بۆ 14 رۆژ جارێك ئاو هه‌ڵده‌كرێت بۆ خه‌ڵك، به‌شى دوو بۆ سێ رۆژى فێنككه‌ره‌وه ده‌گرێت، خه‌ڵك به‌س فریاده‌كه‌وێت پاره به ئاو بدات، یه‌ك ته‌نكه‌رى ئاوى بیر به 15 هه‌زاره، ئاوى شه‌معه‌كان به 25 هه‌زار دیناره".
ع
بیروڕا



