ئابووری
به‌غدا چاوه‌ڕێى داهاتى نانه‌وتى و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق چاوه‌ڕێى داهاتى نانه‌وتى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته، به‌رپرسێكیش زانیاریی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و مووچه‌ى كه به‌غدا بۆ هه‌رێمى نارد، له به‌رانبه‌ر نیازپاكى بوو كه هه‌رێم 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد".
وتیشى "مه‌رجى به‌غدا بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت، به‌رده‌وامى ناردنى داهاتى ناوخۆیه‌وه كه مانگانه 120 ملیار دیناره، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى به‌غدا خۆیه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا ته‌نها له‌و دوو حاڵه‌ته مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وت ده‌نێرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه و دیاریش نییه داهاتى ناوخۆ ده‌نێردرێت یان نا تا به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت".
ع
بیروڕا



