ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


مەودا میدیا- 
ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێك لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نەوتی برێنتی دەریای باكوور 24 سەنت و نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 22 سەنت بەرزبوونەوە. 

 ئێستا لە بازاڕەكاندا نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە 70 دۆلار و 29 سەنت و نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە  66 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەیان پێوەدەكریچت. 
 
بەپێی وتەی شارەزایان، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و ئەورووپایە لەسەر پێناسە گومركییەكان كە رۆژی دووشەممە هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووكی تەكساسی بە رێژەی 2٪ بەرزكردەوە.
 
شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن"رێكەوتنی كاتیی چین و ئەمریكا لەسەر پێناسە گومركییەكان بۆ سێ مانگی دیكە و هێوربوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریكا و هاوبەشەكانی، دوو هۆكاری تری بەرزوونەوەی نەوتن و خواست بۆ كڕینی نەوت بەرزدەكەنەوە.
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan