ئابووری
نرخى مریشك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا.
جه‌مال حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی رایگه‌یاند "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو لهكێڵگهپهلهوهرییهكاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن".
وتیشى "له ئێستادا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ناوخۆی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ئێستادا له‌كاردا نین، بۆیه نرخی جوچكی یه‌ك رۆژه، له‌نێوان 70 بۆ 75سه‌نتدایه و نرخی جوچك له ههڵهێنهرهكانیشدا به‌رزن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ماوه‌ى 10 رۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ى داهاتوو نرخى مریشك هه‌رزان ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو".
كاروان شه‌فیع، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له دوكانه‌كانى فرۆشتنى مریشك به 3600 بۆ 3700 دینار بوو، ره‌نگه به‌رزتریش بێته‌وه بۆ چوار هه‌زار دینار".
ع
بیروڕا


