ئابووری
توركیا داواى گهرهنتیی له عیراق دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وهزیرى وزهى توركیا لهبارهى بۆرى نهوتى كهركوك-جهیهان دهكات و دهڵێت دهتوانین به رێككهوتنێك ئهو بۆریه بۆ باشوورى عیراقیش بگوازینهوه.
ئاڵب ئەرسەلان بەیرەكتار، وەزیری وزەی توركیا رایگهیاند "لە چوارچێوەی ئەو دانوستانەی لە نێوان ئەنقەرە و بەغداد هەیە بۆ فراوانكردنی رێككەوتنی نێوانیان لە بواری وزەدا، ئەنقەرە داوایكردوە، رێككەوتنێكی نوێ دابڕێژرێت كە لە رێیەوە گرەنتی بەكارهێنانی تەواوی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بكرێت".
باسى لهوهشكردووه "توانای ئەو هێڵە بۆ گواستنەوەی نەوت رۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە، بەڵام لە رابردوودا و لە كاتی كاركردنیدا هەموو تواناكەی بەكارنەهێنراوە".
ئهوهشى خستهڕوو "بە دوری نازانین لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی نوێدا بتوانن هێڵەكە بۆ باشووری عیراقیش درێژ بكەینەوە".
ع
بیروڕا



