ئابووری

هه‌ر كه‌س ئه‌مكاره‌ بكات چوار ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ر كه‌س ئه‌مكاره‌ بكات چوار ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك كاره‌باى نایاسایی رابكێشێت چوار ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت "ئەم رێنماییانە کە لە ئێستادا لە بواری جێبەجێکردندان، بۆ رێگریکردن لە راکێشانی کارەبا و دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی و هەروەها دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و سەلامەت بۆ هاوڵاتییان، داڕێژراون".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی رابکێشێت، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لە ماوەی راکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەژمار دەکرێت، هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت و هێڵی کارەبای دەپچڕێت".

ئه‌و رێنمایانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ كاتێكدایه‌ پرۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێ ده‌كرێت و دۆخى كاره‌باش زۆر خراپه‌ و له‌ خوار 10 كاتژمێره‌ له‌ شه‌و و رۆژێكدا.

ع
Qaiwan
Qaiwan