ئابووری
هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێم، ته‌نها له ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ زیاتر له 90 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " لەماوەی شەش مانگى ئه‌مساڵ زیاتر لە 430 مۆڵەتی هێنانی ئۆتۆمبێل دراوەتە بازرگانان و كۆمپانیاكان".
باسى له‌وه‌شكرد " زیاتر له 91 هەزار ئۆتۆمبێلیش هاوردە کراوە لە وڵاتەکانی وەک چین، یابان، ئەمه‌ریکا و وڵاتانی کەنداوەوە لەڕێگای هەریەکە لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ هێنراون بۆ کوردستان".
وتیشى "ساڵى رابردوو 924 مۆڵەتی بازرگانی هاورده‌ى ئۆتۆمبێل درایه بازرگانیی و 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێل هاوردە کرابوون".
ع
بیروڕا



