ئابووری
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشکرایکرد ماوەیەکە چەندین میدیا و دەزگای راگەیاندن و پەیجی رۆژنامەوانی کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەت لە وەزارەتی دارایی لەسەر پرسی مووچەو داهاتی ناوخۆو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بۆ رای گشتیی روون دەکەنەوە هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاوکراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزیری دارایی و ئابووری نزیکەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوەو هەر دەزگا و سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بکاتەوە ناچارن رووبەڕوی یاسایان بکەنەوە".
ب ح

بیروڕا