ئابووری
دارایی عیراق: داهاتى نەوت لەمساڵدا 41 تریلیۆن بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مودا میدیا-
وەزارەتى دارایی عیراق داهات و خەرجییەکان، کورتهێنان و بڕە پارەیەی کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجیکردووە لە پێنج مانگى ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.
وەزارەتى دارایی عیراق رایگەیاند "داهاتى نەوت لە پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵ 41 تریلیۆن و 930 ملیار دینار و داهاتى نانەوتیش چوار تریلیۆن و 226 ملیار دینار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا بڕی پێنج تریلیۆن و 166 ملیار دیناریان بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووەو لە بەرانبەردا هەرێم بڕى 319 ملیارو 346 ملیۆن دینارى داهاتى نانەوتی رادەستی بەغدا کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "خەرجییەکانى بەکاربردن و وەبەرهێنان 46 تریلیۆن و 979 ملیار دینارە بووە و بڕى 822 ملیار دینار کورتهێنانى داراییان لە پێنج مانگی ئەمساڵدا هەبووە".
ب ح

بیروڕا