ئابووری

داوای 100 هەزارەکەی خانەنشینان لە سودانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای 100 هەزارەکەی خانەنشینان لە سودانی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد نوسراوێکیان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە بۆ خەرجکردنی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، کۆبوونەتەوەو داوایان لێکردووە 100 هەزار دیناری خانەنشینانی هەرێم خەرج بکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێویستە 100 هەزارەکە بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە، سودانیش  لای خۆیەوە نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan