ئابووری
زه‌نگى مه‌ترسیی له‌باره‌ى مووچه لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش و حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "بەداخەوە ئەگەرێکی زۆر هەیە گرفت بۆ هاتنی مووچەی مانگی 6 و 7ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستببێت و پابەند نەبوون هەبێت بە رێککەوتنەکەوه".
هۆكارى دروستبوونى كێشه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستا هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستى سۆمۆنهكردووه كه مه‌رجى سه‌ره‌كییه له رێككه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ مووچه‌ى مانگى شه‌ش هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ته‌نها دوو هه‌فته رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه له‌باره‌ى مووچه و نه‌وت و داهاتى ناوخۆ.
ع
بیروڕا



