ئابووری

نرخی نەوت بە تەواوی شكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە تەواوی شكا


مەودا میدیا-
رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوت بە تەواوی دابەزی و شارەزایانیش هۆكاری ئەو دابەزینە بۆ ئەگەری زیادكردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە دەگێڕنەوە. 

 بەگشتی نرخی نەوت بە رێژەی 2% دابەزی بەجۆرێك نەوتی برێنت دوو دۆلار و سێ‌ سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و یەك بەرمیل بە 69 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لە كاتێكدا كە نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش یەك دۆلار و 93 سەنت دابەزی و بوو بە 67 دۆلار و 33 سەنت.

دابەزینی رێژەی بەرچاوی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە بەپێی چەندین سەرچاوە، ئەگەری هەیە رۆژی یەكشەممە بەرهەمهێنەرانی هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس بڕیاربدەن بۆ مانگی 9ی ئەم ساڵ 548 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخە بازاڕەوە. 
ئ پ 
 

Qaiwan
Qaiwan