ئابووری
بڕیارەكانی ترەمپ ئاگر لە زێڕ بەردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە بڕیار و لێدوانەكانی ئاگر لە نرخی زێڕ بەردەدات و جارێكیتر نرخی ئەو كانزایە بەرزدەكاتەوە.
دوێنێ هەینی پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 3,362 دۆلار ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی پێشووتردا نرخی ئۆنسەیەك دابەزی بۆ 3,268 دۆلار، بەوەش تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 94 دۆلار بەرزبووەوە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر كاڵای هاوردەی هەندێك لە وڵاتان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەو رێژەیە".
وتیشی"بڵاوكردنەوەی ئامارەكانی تێكڕای بێكاری و راپۆرتی دامەزراندن كە گۆڕاكاری گەورە تیایاندا روویداوە، یەكێكێترە لەو هۆكارانەی كە بەخێرایی نرخی زێڕیان بەرزكردەوە".
ئ پ
بیروڕا



