ئابووری

کۆمپانیا نەوتییەکان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیا نەوتییەکان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاوی كردەوە، کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان کردووەتەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کێڵگە نەوتییەکانیان جێهێشتبوو.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید رایگەیاند "ئەو كۆمپانیایانەی كێڵگە نەوتییەكان جێهێشتبوو، ئێستا گەڕاونەتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكان و دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە و حكومەتی هەرێمیش دەستی بەئامادەكارییەكانی كردووە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتیی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان لەئەستۆدەگرێت لە بەرانبەر ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، هاوکات سۆمۆ مامەڵە لەگەڵ بازاڕکردنی دەرەکیدا دەکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند هێرشێک لە رێگەی درۆنەوە كرایە سەر كێڵگە نەویتیەكانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و تاوەکو ئێستاش هیچ  لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكان لە ئەستۆ نەگرتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan