ئابووری
دارایی هەرێم: بەغدا هیچ تێبینییەکی نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی رادەستی بەغدا کرد و لەئێستاشدا کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە دەکات و چەند ڕۆژی داهاتوو رەوانەی بەغدای دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەش تەواوکردووە و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت دەکرێت بۆ ئەوەی پێش 15ی ئەم مانگە تەواوبکرێت و رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکرێت".
ب ح

بیروڕا