ئابووری
ئه‌وه‌ى كارتى نیشتمانیی نییه چى بكات بۆپڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى تا ئێستا كارتى نیشتمانی‌یان نییه، دواى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێنان ده‌توانن مامه‌ڵه بكه‌ن و فۆڕمى به‌شه‌خۆراك پڕبكه‌نه‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وانه‌ى كارتى نیشتمانی‌یان نییه و مامه‌ڵه‌یانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه خاوه‌نى كارتى نیشتمانیی ده‌توانن فۆڕمى به‌شه‌خۆراك پڕبكه‌نه‌وه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر تا ماوه‌ى دیاریكراو كه 25ى ئابه، كارتى نیشتمانی‌یان وه‌رگرته‌وه، با فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاتیش ته‌واو نه‌بوو، دواى ئه‌و واده‌یه ده‌توانن به پاره پڕیبكه‌نه‌وه".
له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 4 ملیۆن هاوڵاتیی فۆڕمى به‌شه‌خۆراكى ئه‌لیكترۆنییان پڕكردووه‌ته‌وه و واده‌كه‌ش له یه‌كى ئاب بۆ 25ى ئاب درێكرایه‌وه.
ع
بیروڕا



