ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مسه‌وگه‌ره‌و كێشه‌ى نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هاتووه "دواكەوتنی خەرجكردنی مووچە بەهۆی پشووی كۆتایی هەفتەی بانكە بیانییەكانەوە بووە، كە پارەی فرۆشی نەوت حەواڵە دەكەن".
باس له‌وه‌شكراوه "مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق تا كۆتایی ساڵی دارایی ئەمساڵ پارێزراوەو دەنگۆی نەبوونی نەختینە راست نییە".
ئه‌وه‌ش لەكاتێكدا هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە تەمویلكردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بۆ مانگى هه‌شت.
ع
بیروڕا


