ئابووری

حكومه‌تى عیراق له‌ مه‌ودا میدیاوه‌ هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق له‌ مه‌ودا میدیاوه‌ هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵی تێكچوونى 62 تریلیۆن دینار له‌ لایه‌ن قرتێنه‌ره‌كانه‌وه‌ راست نییه‌ و هه‌واڵێكى بێبنه‌ماو نالۆژیكییه‌.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌ و راست نییه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و هیچى تر".

وتیشى "دابینکردنی دراوی عیراق لە 100 ترلیۆن دیناری عیراقی تێناپەڕێت، کە هەم دراوی سووڕاوە و هەم دراوی یەدەگ دەگرێتەوە، بۆیە بانگه‌شه‌ى ئەوەی کە زیاتر لە نیوەی دابینکردنی پارە بەهۆی قرتێنه‌ره‌كان "مشك" لەناوچووە، لە ڕووی ئابوورییەوە مەحاڵه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نزیکەی 88%ی کۆی گشتیی دابینکردنی پارە لە دەرەوەی سیستەمی بانکیدایە، کە لەلایەن تاکەکانەوە کۆدەکرێتەوە، سیستمی دراوی عیراق رێکارە توندەکانی بۆ بەڕێوەبردنی دراوی کاغەز جێبەجێ دەکرێت، لەوانە چاپکردن، هەڵگرتن، پشکنینی وەرزی، و گۆڕینی لەڕێگەی میکانیزمی وردی دراوی و ژمێریارییەوە".

هه‌روه‌ها وتى "ئامانجی ئەو دەنگۆیە سەرلێشێواوی و وروژاندنی رایگشتییە، بەتایبەتی لەنێو ئەو کەسانەی کە پسپۆڕ نین و بێ ئاگان لە سروشتی سیستەمی دراوی وڵاتەکەمان یان چۆنیەتی کارکردنی، ئەمە بابەتێکە کە دەبێت بە عەقڵ و حیکمەتەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan