ئابووری
جوتیاران نیگه‌رانن و ته‌ماته پاره ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جوتیارانى شاره‌زوور و پێنجوێن نیگه‌رانن و ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مى ته‌ماته پاره ناكات و زیانێكى گه‌وره به‌ر جوتیاران كه‌وتووه.
عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌لاو، جوتیارى شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به سه‌دان هه‌زار ته‌ن ته‌ماته‌ى جوتیاران پێگه‌یشتووه و به‌شێك له جوتیار ئاماده‌نین به‌رهه‌مه‌كه‌یان لێبكه‌نه‌وه و بیخه‌نه بازاڕه‌وه".
وتیشى "خه‌رجییه‌كى زۆر ده‌كه‌ین له كڕینى پلاسكۆ كه دانه‌ى 500 دیناره، كرێكار بۆ لێكردنه‌وه‌ى ته‌ماته و دواتریش گواستنه‌وه‌ى بۆ بازاڕ، به‌ڵام یه‌ك كیلۆ ته‌ماته 150 دینار ده‌كات له عه‌لوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بێپلانى حكومه‌ت هۆكارى ئه‌و دۆخه‌یه و ئه‌و زیانه‌یه كه به‌سه‌ر جوتیار هاتووه، بازارێك نییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ، ئه‌گه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته له خوار 250 دیناره‌وه بكات، زیانێكى زۆر له جوتیار ده‌كه‌وێت".
ع
بیروڕا


