گێتی
چین رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى ئاسۆشەیتدپرێس بڵاویكرده‌وه، ئەمه‌ریکا و چین لەوانەیە لەسەر زۆربەی کێشەکان بگەنە رێککەوتنێکی بازرگانیی بەڵام لەسەر کرێنی نەوت لە ئێران و روسیا رێکناكه‌ون.
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌كردووه "لەوانەیە رێککەوتنی نێوان پەکین و واشنتۆن لەسەر زۆربەی پرسەکان و هەروەها لابردنی سزاكان بوونى هه‌بێت، بەڵام دوو وڵاتەکە لەسەر یەک پرس زۆر کێشەیان هەیە، ئه‌ویش داواکاری ئەمه‌ریکا لە چین بۆ راگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران و روسیا".
له لایه‌كى تره‌وه وەزارەتی دەرەوەی چین دوای دوو رۆژ دانوستانی بازرگانیی لە ستۆکهۆڵم، لە کاردانەوەى هەڕەشەی باجی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "چین بەردەوام وزەی خۆی لە رێگایه‌كه‌وه دابین و دەستەبەر دەکات کە بەرژەوەندی خۆی دابین بکات".
هه‌روه‌ها "هەڕەشە و فشار ناگاتە ئەنجام، چین بە شێوەی یەکلایی لە بەرژەوەندیی ئاسایش و گەشەی خۆی بەرگریی دەکات".
ع
بیروڕا


