کوردستانی
له‌برى ده‌رچووى ناوخۆ حكومه‌ت خه‌ڵكى سورى و ئێرانى داده‌مه‌زرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى نوسراوێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نوسراوه نهێنێ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك كه‌سى دامه‌زراندووه كه سورى و ئێرانین، ئه‌وه‌ش نیگه‌ڕانى و ناڕه‌زایه‌تیی لاى ده‌رچووانى ناوخۆ دروستكردووه.
له نوسراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بودجه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم واژۆى كردووه باس له‌وه‌كراوه، به‌پێى نوسراوێكى نهێنی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم كراوه، بڕیارماندا به دامه‌زراندى چه‌ند كه‌سێك كه سورى و ئێرانین به مووچه‌ى مانگانه‌ى یه‌ك ملیۆن دینار.
كامه‌ران عه‌لى، یه‌كێك له چالاكوانانى ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نوسراوه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه به‌ته‌واوى نیازى حكومه‌تى هه‌رێمى بۆ ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو نیشاندا كه هیچ باكێكى به سه‌دان هه‌زار گه‌نجى ناوخۆ نییه، ئه‌و هه‌موو ده‌رچووه هه‌یه، بێ كار، به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده نییه دایانمه‌زرێنێت، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌ستیكردووه به ده‌مه‌زراندنى كه‌سى سورى و ئێرانى".
وتیشى "پێویسته هه‌رچى زووه داواكاری گشتیی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێته ده‌نگ چونكه ئه‌مه خیانه‌ت و سته‌مكردنه له ده‌رچووانى ناوخۆ كه چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێى حكومه‌تن و وه‌ڵامیشیان ناداته‌وه".
ع
بیروڕا


