ئابووری
لە سلێمانی به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وزه‌ى خۆر زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه.
بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویكرده‌وه "دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی 100% زیاد بووە.
هه‌روه‌ها "تا ئێستە هەزار و 33 بەشداربووی كارەبا لە وزە نوێبووەكان لە سلێمانی تۆمار كراون و زیاتر لە 23 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێنن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆى زۆرى گرانى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى هاوڵاتییان روویان له دانانى كاره‌با به وزه‌ى خۆى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى زۆریان له‌سه‌ر نه‌كه‌وێت.
ع
بیروڕا


