عیراقی

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق هه‌ڵگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق هه‌ڵگیرا

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى دروستبوونى گرژى، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق هه‌ڵگیراو ئه‌نجامنه‌درا.

بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند "گرژى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانى عیراق دروستبووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵگیراو ئه‌نجامنه‌درا".

لاى خۆیه‌وه‌ دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسا له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ دروستده‌كات، لایه‌نه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك، ئه‌وه‌ش هۆكارى دروستبوونى گرژییه‌".

هه‌فته‌ى رابردووش بڕیاربوو په‌رله‌مانى عیراق كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى نیسابى یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كرا، هۆكارى دروستبوونى كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ بڕگه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan