ئابووری

حەیان عەبدولغەنی: لەگەڵ هەرێم لەسەر نەوت رێککەوتوین

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەیان عەبدولغەنی: لەگەڵ هەرێم لەسەر نەوت رێککەوتوین


مەودا میدیا-

وەزیرى نەوتى عیراق رایگەیاند، لەکۆى 130 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە کە ئێستا هەرێمى کوردستان بەرهەمى دەهێنێت، رێککەوتوون 80 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرن و لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردەى بکەن.

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عیراق رایگەیاند "کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن لە کارکردن لەهەرێمى کوردستان و لە ئێستادا رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، کە 50 هەزار بەرمیلى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆیی دەبێت".

 هەروەها وتی  رێکەوتووین ئەو 80 هەزار بەرمیلەى دەمێنێتەوە رادەست بکرێت بەمەبەستى هەناردەکردنى لەرێگەى سۆمۆوە".

باسى لەوەشکرد  دانوستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنى نەوت و هەناردەکردنى لەرێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan