گێتی
نەعیم قاسم: به یه‌ك كاتژمێر ئیسرائیل له‌ناوده‌به‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاند، بۆ داڕشتنی لوبنان و سەقامگیریی دەبێ هاوبەشی و هاوکارییەکان لە پێناو یەکگرتوویی نەتەوەیی بێت، ده‌شڵێت، به كاتژمێرێك ئیسرائیل له‌ناوده‌به‌ین.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاند "ئەوە ئیسرائیلە کە بۆ جاری هەزارەم رێککه‌تنەکان پێشێل دەکات، چونکە دەزانێ حزبوڵڵا باڵێکی بەهێزە لە لوبنان و لێی پەشیمانە".
وتیشى "ئێمە ناچینە ژێر باری رێککەوتنێکی نوێ و هێرشەکانی ئیسرائیل قبووڵ ناکەین، تەسلیمبوون لە بەرانبەر فشاری بیانی لە بری پاڵپشتی رەوا نییە و قازانجی پاڵپشتییەکی ماڵی کە بمانکاتە نۆکەر، چییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌توانین به كاتژمێرێك ئاسایشى هه‌شت مانگه‌ى ئیسرائیل له‌ناوببه‌ین".
ع
بیروڕا


