ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق، به فه‌رمانى محه‌مه‌د شیاع سودانى، یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت درا به لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا، هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیار ده‌درێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، ده‌یه‌وێت تا هه‌فته‌ى داهاتوو، لیژنه‌كه ته‌واوى كاره‌كان تایبه‌ت به داهاتى نانه‌وتى و نه‌وت ته‌واوبكات و له چوارچێوه‌ى راپۆرتێكدا له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆبێت له كۆبوونه‌وه‌ى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ راده‌ستكردنى داهاتى نانه‌وتى و نه‌وت".
وتیشى "هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى و ئه‌و نه‌وته‌ى كه هه‌یه بیداته به‌غدا، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت، ده‌بێت هه‌ردوولا پابه‌ندبن و فه‌رمانبه‌ران نه‌ك به قوربانیی مه‌رامه‌كانیان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند "له دوو رۆژى داهاتوو نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرین و هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ین".
ع
بیروڕا


