ئابووری
تەیف سامی داوای 50%ی داهاتی ناوخۆ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و سەبارەت بە داهاتەکان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆبوونەوە و بەغدا جەخت لە رادەستکردنی نەوت و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و جیاکردنەوەی داهاتی ناوخۆ لە داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە هەرێم دەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بۆ شاندی تەکینیکی هەرێمی روونکردووەتەوە دەبێت 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە پێکهاتوون لە داهاتی (دەروازە سنوورییەکان، گومرگ، پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی) و داهاتی ناوخۆی هەرێم بگەڕێننەوە بۆ بەغدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە مەرج 50%ی داهاتی ناوخۆ بۆ هەرێم دەگەڕێننەوە بەڵام دەبێت لە راپۆرتی مانگانەدا لە تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)دا روونی بکەنەوە چۆن خەرجکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تەیف سامی پێداگرە لەسەر ناردنی 120 ملیار دیناری ناوخۆ بە خەزێنەی گشتی فیدراڵی لە بەرانبەردا شاندی هەرێم بە وەزیری دارایی عیراقیان راگەیاندووە داهاتی ناوخۆ کەمیکردووەو ناتوانن ئەو بڕە پارەیە رەوانەی بەغدا بکەن".
ب ح

بیروڕا