ئابووری

هەرێم نەوت رادەستی بەغدا ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم نەوت رادەستی بەغدا ناکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەوان، ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نه‌بوون 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكەن.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ و داهاتی ناوخۆ راده‌ستی بەغدا بكات، تاوەکو ساڵێكی تر مووچه‌ به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەکاریی کرد بۆ وەرگرتنی 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام هەرێم بەبیانووی رەزامەندی کۆمپانیاکان، ئەو بڕە نەوتەیان رادەستی بەغدا نەکرد".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan