کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: کۆماری عەرەبی سوریا رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: کۆماری عەرەبی سوریا رەتدەکەینەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە شێوازی حکومڕانی و بەشداریی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات و پرۆسەی سیاسی پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی راگوزەری سوریا کرد.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "دەبێت ناوی کۆماری عەرەبی سوریا نەمێنێت و بکرێتە کۆماری سوریا چونکە سوریا تەنها وڵاتی عەرەب نییە و چەندین پێکهاتەی جیاوازی تێدا دەژی و ناوەکە بۆ سەردەمی بەعس دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای 14 ساڵ شەڕی ناوخۆی سوریا، هەرگیز سوریا بۆ پێشوو ناگەڕێتەوە و بە دەسەڵاتێکی ناوەندی بەڕێوەنابرێت، دەبێت هەموو پێکهاتەکان بەشداربن لە دەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan