کوردستانی
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق كۆببێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە "ئەگەر ئەنجامی كۆبوونەوەكە بەرەو باشی بڕوات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە رۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 6 و 7 دەدات".
دوێنێ چوارشەممە، رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند"کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی وەفدەکەی هەرێم و وەزارەتی دارایی و تیمی چاودێریی دارایی عیراق، ئەرێنی بووە، وەفدەکە لە بەغدا دەمێننەوە و بۆ ئەوەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق کۆببنەوە".
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵهەیە بۆ ئەوەی چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت و فەرمانبەرانی هەرێم لەو دۆخەی هەیە رزگاربکرێت".
ع
بیروڕا


