کوردستانی
بۆری ئاوی ئیفرازی سێ چاککرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆری ئیفرازی سێی هەولێر چاککرایەوەو دەست بە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییان دەکرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی لە بەرواری 6ی8، کاتژمێر سێی دوای نیوەرۆ، بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ جۆری GRP شکا، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر گەیشتن و لەبەرەبەیانی رۆژی 7ی 8، بۆریەکە چاککرایەوە و ئاو گەیشتەوە ناو عەمباری ئاو، داوای پڕبوونی عەمبارەکە ئاو
دەگاتە هاوڵاتییان".
بۆری ئیفرازی سێی هەولێر تەمەن 30 ساڵ دەبێت و تا ئێستا نزیکەی 100 جار شکاوەو ساڵانە 3 بۆ 5 جار دەشکێت.
ع
بیروڕا


