عیراقی

حەنان فەتلاوی: پارەو نەوتی خۆتان بۆ خۆتان و پارەو نەوتی خۆمان بۆ خۆمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەنان فەتلاوی: پارەو نەوتی خۆتان بۆ خۆتان و پارەو نەوتی خۆمان بۆ خۆمان


مەودا میدیا-

سەرۆکی حزبی ئیرادەی عیراق هێرشدەکاتە سەر هەرێم و  دەڵێت، پارەو نەوتی خۆتان بۆ خۆتان.

حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی  عیراق و سەرۆکی حزبی ئیرادە ڕایگەیاند "کێشەی کورد نە سودانی، نە مالیکی، نە عادل عەبدولمەهدی، نە کازمی و نە عەبادی ناتوانن چارەسەری بکەن، تەنانەت ئەگەر هەر کەسێکی دیکەش ببێتە سەرۆکوەزیران، ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، چونکە کێشەکە هەرگیز چارەسەر نابێت".

وتیشی "بە بڕوای من، چارەسەر ئەوەیە کە ئازا بین و رێککەوتنێکی روون و راشکاوانەیان لەگەڵ بکەین، براینە، ئێوە عیراقین و ئێمە دەتانپارێزین و هاوبەشن لە هەموو دامەزراوە فیدراڵییەکان، بەڵام پارەی ئێوە بۆ خۆتان و پارەی ئێمەش بۆ خۆمان، نەوتی ئێوە بۆ خۆتان و نەوتی ئێمەش بۆ خۆمان".

ئەوەشی خستەڕوو "نەوتەکەتان ببەن، مووچە و پڕۆژەکانتان لەسەر خۆتان بێت، ئێمەش وەک 15 پارێزگاکەی دیکە، نەوت و داهات و باج و رسوماتمان بۆ خۆمان بەکاردەهێنین".

ع
Qaiwan
Qaiwan