ئابووری
ماسى هه‌رزانبووه و خواستى زۆرى له‌سه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتی ماسى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه و ماسیفرۆشێكیش ده‌ڵێت، خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره.
مه‌ریوان ئازاد، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتی ماسى زۆر هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه، ساڵانه له‌م كاته‌دا نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت و ماسییه‌كى زۆر له بازاڕ هه‌یه".
وتیشى "یه‌ك كیلۆى ماسى سه‌رو دوو كیلۆ به 5500 دیناره، له خوار دوو كیلۆ به 5000 هه‌زار دیناره، خواستێكى زۆریشى له‌سه‌ره".
كۆتایی مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ وه‌رزى قه‌ده‌غه‌ى راوه ماسى كۆتایی هات و پێِش هه‌ڵگرتنی یه‌ك كیلۆ ماسى بۆ 8500 دینار به‌رزبووه‌وه.
ع
بیروڕا


